له‌ مانگێكدا زیاتر له‌ 170 هاووڵاتى له‌ سلێمانى برینداربوون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

به‌ڕێوه‌به‌رایەتى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ماوه‌ى مانگى رابوردوودا زیاتر له‌ 13 هه‌زار هاووڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنیان كردووه‌ و ده‌شڵێت: "به‌ درێژایى ئه‌و مانگه‌ 171 بریندارى جۆراوجۆر تۆماركراون".


به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌ (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌مى 2019) وێنه‌یه‌كى به‌ دواڕۆژ دراوه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ مانگی رابوردوودا 13 هه‌زار و 630 هاووڵاتى به‌هۆكاری جیاجیا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن-یان له‌ سلێمانى كردووه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 804 نه‌خۆش داخڵكراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

له‌ ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن 54 برینداری رووداوه‌كانی هاتوچۆ و 62 حاڵه‌تی برینداری چه‌قۆ و شه‌ڕ و پێكدادان هه‌بووه‌ و 51 برینداری كه‌وتن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و چوار برینداری فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تۆماركراون.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى هه‌ر له‌مانگى رابوردوودا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ 36 حاڵه‌تی برینداربوون به‌ رووداو و هۆكاری جیاجیا و ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure