فڕۆكه‌هه‌ڵگرى لینكۆڵن گه‌روى هورمز تێده‌په‌ڕێنێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 137‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

فڕۆكه‌هه‌ڵگرى ئه‌مریكى (ئه‌براهام لینكۆڵن) گه‌روى هورمزى تێپه‌ڕاند بۆ جارى یه‌كه‌م پاش ره‌وانه‌كردنى بۆ ناوچه‌كه‌ به‌ بڕیارێكى كۆشى سپى سه‌باره‌ت به‌ بڵاوه‌پێكردنى خێرا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هۆى ئه‌گه‌رى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران.


هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌براهام لینكۆڵین و گروپه‌ یاوه‌ره‌كه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ گه‌رووه‌كه‌ى به‌ ئاراسته‌ى كه‌نداو تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌ نیسانى رابوردوو فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌ بنكه‌ى نورفۆڵك-ى له‌ ویلایه‌تى فرجینیا به‌ ئاراسته‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێهێشت، به‌ڵام له‌ ده‌ریاى عه‌ره‌ب جێگیربوو.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ گروپه‌كه‌ بگاته‌ گه‌روى هورمز پاش ئه‌وه‌ى له‌ ته‌مموزى رابوردوو ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى خسته‌خواره‌وه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure