ڤیدیۆ: لێپرسینه‌وه‌ى مامۆستایه‌ك له‌ قوتابییه‌كه‌ى كاردانه‌وه‌ دروستده‌كات

هەواڵ / کوردستانی :: 21/11/2019‌ :: 1202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

له‌ قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى ئامێدى مامۆستایه‌ك ساتى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ قوتابییه‌كانى تۆمارده‌كات و دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ش ره‌خنه‌ى له‌و شێوازه‌ى لێپرسینه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌یه‌ ده‌گیرێت.


به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى‌ قوتابخانه‌ى (بنار)ى بنه‌ڕه‌تى له‌ ناحیه‌ى دێره‌لۆك-ى سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى ئامێدى گیراوه‌.

له‌كاتى قسه‌كردنیدا قوتابییه‌كه‌ تووشى شڵه‌ژان ده‌بێت، مامۆستاكه‌شى ده‌ڵێت: "بۆچى نه‌تخوێندووه‌؟ ره‌وانه‌ى ماڵت بكه‌م؟ درۆ نه‌كه‌ى". له‌به‌رامبه‌ردا  قوتابییه‌كه‌ ده‌ڵێت: "مامۆستا خوێندوومه‌" و له‌ كاتى خوێندنى وانه‌كه‌شدا قوتابیه‌كانى دیكه‌ پێده‌كه‌نن.

بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ كاردانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌شێك له‌وانه‌ى بینویانه‌ ره‌خنه‌ له‌ شێوازى لێپرسینه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ى مامۆستاكه‌ ده‌گرن و تۆماركردنیشى به‌ كارێكى نایاسایى و نادروست ناوده‌به‌ن.

بۆ وه‌رگرتنى راى به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ دواڕۆژ چه‌ندین جار هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندى به‌ ناسر به‌رچى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى ئامێدى و عومه‌ر عه‌لى، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى دهۆك و ئارام سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌وه‌ بكات، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure