"زیاتر لە 330 ملیار دۆلارى هه‌رێم براوەتە دەرەوە"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 677‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: زیاتر لە 330 ملیار دۆلار بردراوەتە دەرەوە و بەشێکی زۆری ئەو کارەش لەلایەن چوار بانکی گەورەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.


عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: زیاتر لە 330 پەڕە بەڵگەنامەی بردنەده‌رەوەی پارەمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەبەردەستدایە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ په‌ڕه‌ى خۆى له‌ فه‌یسبوك نوسیویشیه‌تى: "ئەوەی لە عیراق کراوە لە کوردستانیش ئەنجامدراوە و بەبەڵگەوە دەیخەمەڕوو کە زیاتر لە 330 ملیار دۆلار لە ساڵی 2006 تا 2014 براوەتە دەرەوە".

ده‌شڵێت: چوار بانکی هه‌رێم به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م پارانه‌یان بردوه‌ته‌ دەرەوە.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌:  یه‌کێک له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێم، ناوه‌ندی دروستکردنی ئه‌و وه‌ره‌قه‌ ساختانه‌ بووه‌ بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی به‌شێکی عێراقیش نه‌ک کوردستان،  گوایه‌ کاڵا هاورده‌ی هه‌رێم ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ دروستبکرێت و له‌ رێگای بانکه‌وه‌ پاره‌کان ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌. 

عه‌لی حەمەساڵح راشیگەیاندووە: "دەستبردن بۆ ئەو مەلەفە یەکجار قورسە و مەترسیدارە چونکە خه‌ڵکێک سه‌دان ملیۆن دۆلاری به‌ ناشه‌رعی بردبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ست بۆ هه‌موو کارێکی قیزه‌ون ده‌بات، کێ ده‌سه‌ڵاتداره‌ و به‌ڵگه‌ی ده‌وێت ده‌یخه‌مه‌ بەردەستی".

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure