فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم بۆردومان ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 20/11/2019‌ :: 527‌ جار بینراوە

تاگ :: شەنگال

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا چه‌ند ئامانجێك له‌ ده‌وروبه‌رى شه‌نگال بۆردومان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ شه‌نگال (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: (كه‌مێك پێش ئێستا) له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیاوه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ گوندى سكێنییه‌-ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى گرعوزێر بۆردومان كرا.

ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى قه‌زاى شه‌نگال.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى: "زیانه‌كانى بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك ناتوانێت نزیك ببێته‌وه‌".

دوابه‌دواى بۆردومانه‌كه‌ش ده‌نگى گه‌ڕانى فڕۆكه‌ى هه‌واڵگرى به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌بیسترێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێدا.

له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابوردوودا ئه‌مه‌ بۆ جارى شه‌شه‌مه‌ شه‌نگال و گوند و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه‌ بۆردومان ده‌كرێت، كه‌ دواینیان دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو و تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure