هەولێر: کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدهستدا
هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە :: 521 جار بینراوە
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لە رووداوێکی هاتووچۆدا پاسکیلسوارێک گیانی لەدهستدا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر (ئهمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: کاتژمێر 8:20 خولەکی ئەمشەو لە شەقامی 40 مەتری نزیک چێشتخانەی ئەبو شەهاب رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسکیلسوارێک روویدا.
وتیشی: "بەهۆی رووداوەکەوه پاسکلیسوارەکە گیانی لەدەستداوە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی رووداوەکە کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: شوفێری تاکسیەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
پێداچوونهوه: شیروان شهریف