بارهه‌ڵگرێك گه‌نجێك ده‌كوژێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1960‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

له‌ رووداوێكى هاتووچۆدا له‌ زاخۆ گه‌نجێك گیانى له‌ده‌ستدا و به‌رپرسێكى ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت: بارهه‌ڵگرێك سه‌رچاوه‌ى رووداوه‌كه‌ بووه‌. 


ئه‌میر عه‌لى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى قه‌زاى زاخۆ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ته‌رمى گه‌نجێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆ پاش ئه‌وه‌ى له‌ رووداوێكى هاتووچۆدا بارهه‌ڵگرێك شێلاویه‌تى.

وتیشى: "گه‌نجه‌كه‌ ناوى (هه‌ڵات ئه‌حمه‌د) ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ و خێزانداره‌، به‌ر له‌وه‌ى بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامى گوندى باجیكا-ى سه‌ر به‌ قه‌زاى زاخۆ بووه‌.

به‌پێ زانیارییه‌كان شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و پۆلیسى قه‌زاكه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure