كه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت؟

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مرۆڤ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵانى 40ى ته‌مه‌نییه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى تێكده‌چن و نیشانه‌كان سه‌ره‌تا له‌ ئه‌ژنۆ و جومگه‌كانى دیكه‌ و چاودا ده‌رده‌كه‌ون.


له‌ ته‌مه‌نى 47 ساڵیدا زوربه‌مان تووشى كێشه‌ ده‌بین له‌ ئه‌ژنۆماندا و تواناى جارانیان نامێنێت. له‌ ته‌مه‌نى 49 ساڵیدا تواناى بیستن تێكده‌چێت. ئازاره‌كانى پشت له‌ 44 ساڵیدا ده‌رده‌كه‌ون.

له‌ ته‌مه‌نى 46 ساڵیدا تواناى بۆنكردنمان ورده‌ ورده‌ كه‌مده‌كات. پێش ته‌مه‌نى 50 ساڵى گیروگرفت له‌ جومگه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك جار رۆژانه‌ ئازاریان تێدا دروستده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌ منداڵیدا مرۆڤ ئاگاى له‌ جه‌سته‌ى خۆى بێت ئه‌وا پڕۆسه‌ى پیربوون هێواشتر رووده‌دات. پێش ئه‌وه‌ى بچینه‌ ته‌مه‌نى 40 ساڵییه‌وه‌ زوربه‌مان هه‌ست به‌ كێشه‌ و كه‌موكوڕیى ده‌كه‌ین لانیكه‌م له‌ ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ماندا.

پسپۆڕانى بوارى چاره‌سه‌رى سروشتى ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش جه‌سته‌ى مرۆڤ توانایه‌كى سه‌رنجڕاكێشى هه‌یه‌ له‌ راهاتن و خۆگونجاندندا و ئه‌گه‌ر مه‌شقى پێبكرێت ده‌توانێت به‌رگه‌ى گوشار و كارى چالاكى وابگرێت كه‌ پێشتر نه‌یتوانیوه‌. به‌ مه‌رجێك كه‌سانى شاره‌زا و پیشه‌یى چاودێر و هاوكارى بن.

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ رێز له‌ جه‌سته‌مان و پێویستیى و ته‌مه‌نه‌ فیسیۆلۆجییه‌كه‌ى بگرین. له‌ قۆناغى لاوێتیدا نابێت وا ره‌فتارى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین كه‌ هێزێكى هه‌میشه‌ییه‌ و به‌ هیچ شتێك لاواز نابێت.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure