باوكێك پاش گه‌یشتنى هه‌واڵى كوژرانى كوڕه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: باوكێك پاش ئه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژرانى كوڕه‌كه‌ى پێگه‌یشتووه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

علی جەمال قدووری، به‌رپرسى راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى تشرینى دووه‌مى 2019) رایگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى گرده‌گۆزینه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى كه‌لار ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونى ته‌رمێك، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت قوربانیه‌كه‌ گه‌نجێكه‌ به‌ ناوى (ئه‌حمه‌د ره‌شید) و ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و گولـله‌یه‌كى ده‌مانچه‌ به‌ سه‌ریه‌وه‌یه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه‌. 

ئه‌وه‌شى وت: بەهۆی کاریگەری ئه‌و رووداوه‌وه‌ لەسەری باوکی بەناوی (رەشید عەزیز جومعە) لەدایکبووی 1968 جەڵدە لێیدا و گیانی لەدەستدا.

وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسى گه‌رمیان رونیشكرده‌وه‌: بەوتەی برایەکی، ناوبراو نەخۆشی دڵی هه‌بووە و کەمئەندامە، بەهۆی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیەوە باری تەندروستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژه‌شیدا: به‌ وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى كوڕى ئه‌و قوربانیه‌ خۆى كوشتووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure