سێ‌ پەنابەر لە زیندانەكانی توركیا ئازادكران

هەواڵ / کوردستان :: 21/11/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند: توانیویانە سێ‌ پەنابەرى خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان لە گرتووخانەكانی توركیا ئازادبكەن.


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بڵاویكردەوە: توانیویانە سێ‌ پەنابەر لە گرتوخانەكانی توركیا ئازادبكەن كە یەكێكیان خەڵكی بەغدایە و ئەوانیتر خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

ئاماژەی بەوەشكردووە: دوو لەو پەنابەرانه خەڵكی دهۆكن و یەكێكیان خەڵكی بەغدایە دوای ئەوەی لە ئیستەنبوڵ بۆ ماوەیەكی زۆر دەستبەسەربوون، توانیان لە گرتوخانەكانی توركیا ئازادیان بكەن و بیانگەڕێننەوە خاكی عێراق.

پ: ک. س
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure