وەزارەتی ناوخۆ تیمی وەڵامدانەوەی خێرای راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 503‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەماهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان تمێكی وەڵامدانەوەی خێرای بۆ  كارساتە سروشتی و مرۆییەكان ڕاگەیاند.

(ئەمڕۆ 20ی تشرینی دووەمی 2019) مەریوان حەسەن بەڕێوەبەر لە فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: بەشداربووانی ئەو خوولە پێكهاتوون لە 20 كەس و ئەم 20 كەسە بەشێكیان خۆبەخشن و بەشێكیان فەرمانبەری حكومەتن و بەشێكیان لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن و  ئەو ژمارەیە ناوی تیمەكەیان وەڵامدانەوەی خێرای مرۆییە، ئامانج لە دروستكردنی ئەو تیمە ئەوەیە لە كاتی  روودانی هەر كارەساتێكی سروشتی یاخود هەر قەیرانێكی مرۆیی ئەو تیمە بتوانێت هاوكاری تیمەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ رزگاكردنی ژیانی هاووڵاتیان.

وتیشی: "بیرۆكەی دروستبوونی ئەو تیمە پێشنیازی وڵاتی ئەڵمانیا و دامەزراوەی تی ئێس دی-یە  كە وڵاتی ئەڵمانیاش هەمان تیمیان هەیە  و ئێمە ویستمان  سوود لە هەمان ئەزمونی ئەو تیمەی ئەوان وەربگرین و چۆن لە كوردستان  تیمێكی هاوشێوەی ئەوان دروست بكەین، بەڵام لەگەڵ ژینگەی هەرێمی كوردستان بگونجێت و نەوەكو تەنها كۆپی پەیستی تیمەكەی ئەوان بێـت و لێرە تیمەكە نەتوانێت كار بكات.

ئەم تیمە بۆماوەی سێ هەفتە خولیان بینی ئەمڕۆیش كۆتایی بە خولەكە هێندراو دامەزراوە ئەڵمانییەكەش تەواوی پێداویستی بۆ تیمەكەی وەزارەتی ناوخۆ دابین كردووە، لە داهاتووش پلانمان هەیە لە هەریەكە لە شارەكانی  سلێمانی و  دهۆكیش هەمان تیم دروست بكەین، ئەو تیمە دەبێتە بەشێك لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكان.

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure