وه‌زیری دارایی هه‌رێم مووچه‌ی سێ مانگی دابه‌شنه‌كراوی ئه‌مساڵ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1842‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ساڵی 2019 مووچه‌ی سێ مانگ دواكه‌وتووه‌ و دابه‌شنه‌كراوه‌ ئەوه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ عێراق به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. 


به‌پێی نوسراوێكی وه‌زیری دارایی كه‌ وەڵامی په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی داوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: حکومەتی عێراقی پارەی موچەی مانگەکانی (1 و2 و 3)ی ساڵی 2018ی ھەرێمی نەناردووە، ئەم دواکەوتنە ھاتۆتە ساڵی 2019 و عێراق پابەند نەبووە بە ناردنی پارەی سێ مانگەکەی 2018.

هاوكات سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پارەی هه‌رسێ مانگەكه‌ لای ھەرێمە، ھەرێم نەوتی فرۆشتووە، داھاتی ناوخۆی زیادیکردووە و دەوامی بە فەرمانبەرانی زیاد کردووە و داوای پێشینەکان دەکاتەوە، پێویستە ئەو مافەی مووچەخۆران بداته‌وه‌.

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure