وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 327‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بە مەبەستی کردنەوەی (مکتب التصدیقات) لەشاری سلێمانی، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ۱۱ مانگ کارکردنی بەردەوام، توانرا رەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق وەربگیرێت بۆ کردنەوەی (مکتب التصدیقات) لەپارێزگای سلێمانی ئەوەش بەهەوڵی زۆری سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی.

عەمید سالار روونیکردەوە: لە هەفتەی داهاتوو ستافی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دادەنرێن و پاشان وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات بۆ مەراسیمی کردنەوەکە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: لەمەودوا هاوڵاتیان بۆ راییکردنی کارەکانیان پێویست ناکات سەردانی بەغداد بکەن و پارەی زۆر سەرف بکەن و ماندوو ببن، بەڵکو لەسلێمانی کارەکەیان بۆ دەکرێت.

pshtiwan jamal

14:10 (8 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
 
 
بەمەبەستی کردنەوەی (مکتب التصدیقات) لەشاری سلێمانی، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ۱۱ مانگ کارکردنی بەردەوام، توانرا رەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق وەربگیرێت بۆ کردنەوەی (مکتب التصدیقات) لەپارێزگای سلێمانی ئەوەش بەهەوڵی زۆری سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی.
 
 
عەمید سالار روونیکردەوە: لە هەفتەی داهاتوو ستافی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دادەنرێن و پاشان وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات بۆ مەراسیمی کردنەوەکە.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: لەمەودوا هاوڵاتیان بۆ راییکردنی کارەکانیان پێویست ناکات سەردانی بەغداد بکەن و پارەی زۆر سەرف بکەن و ماندوو ببن، بەڵکو لەسلێمانی کارەکەیان بۆ دەکرێت.

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure