منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە لانکەکەیەوە دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7893‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەلانکەکەیەوە دۆزرایەوە کە لەلایەن کەسوکارییەوە لەیەکێک لەگەڕەکەکانی کەرکوک فڕێدرابوو.


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم بە دواڕۆژی راگەیاند: لە لایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنەوە لەنزیک پێشانگەی ئۆتۆمبێلی عادل بەرامبەر بینای پارێزگا منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە لانکەکەی و شیر و حەفازەکانییەوە دۆزرایەوە کە بەجێهێڵدرابوو.

وتیشی: "منداڵەکە رەوانەی بەشی نەبەکام کراوە و تەمەنی تەنها سێ رۆژە، رەگەزی نێرە".

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure