په‌نتاگۆن: ئێران گه‌وره‌ترین پلان و سیستمی موشه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی هه‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 287‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئێران سه‌ڕه‌رای چه‌ندین سزا و گه‌مارۆ، توانیویه‌تی  ببێته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و سه‌ركه‌وتووترین پلان و سیستمى موشه‌كی  و ئه‌تۆمی له‌ناو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.


له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌: پلانی موشه‌كه‌ی ئێران ته‌نانه‌ت له‌ پلان و سیستمی موشه‌كی ئیسرائیلیش گه‌وره‌تره‌ و تاران به‌هۆی نه‌بوون و  لاوازبوونی هێزی ئاسمانی پێشكه‌وتوو روویكردووه‌ته‌ موشه‌كی بالیستی دوورهاوێژ.

یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌ چالاكییه‌ موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ بواری موشه‌كی دوورمه‌ودا نیگه‌رانن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و چالاكییانه‌ بوه‌ستێنێت. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure