قایمقامی مه‌ریوان: كوژرانی 15 كه‌س راست نییه
هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە :: 145 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
قایمقامی شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌و شاره رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوونی هاتووچۆ بۆ مه‌ریوان و له‌ناو شاره‌كه‌دا و هه‌روەهاش كوژرانی 15 خۆپیشانده‌ر راست نین و بارودۆخ ئاساییه.
ئاراتیكاس ئیقبال قایمقامی شاری مه‌ریوان له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ده‌ڵێت "ئێمه ناتوانین ئاماری كوژراوه‌كان و زیانه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادایه، به‌ڵام ئاماری كوژراوه‌كان و نائاساییبوون هاتووچۆ بۆ مه‌ریوان و ناو شاری مه‌ریوان راست نییه و له ئێستادا هه‌مووشتێك ئاساییه".
وتیشی "له ئێستادا گشت فه‌رمانگه‌كان، نانه‌واخانه‌كان، فرۆشگه‌كان و قه‌سابخانه‌كان كراوه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌ناوشاردا نییه".
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد