ناسا ئاو لەدەرەوەی زەوی دەدۆزێتەوە

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 244‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


پێش 40 ساڵ کەپسولێکی ئاسمانی چەند وێنەیەکی نزیکی یەکێک لە مانگەکانی هەسارەی موشتەری (79 مانگی هەیە) گرت بەناوی ئەوروپا و دەرکەوت چەند درزێک لەسەر رووی مانگە بەستووەکەدا هەیە لە مولولەکانی خوێنی ناو چاو دەچێت.

 
لەو کاتەوە ئەم مانگە لە لایەن ناساوە گرنگیەکی زۆری پێدراوە تاکو بیسەلمێنن ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی هەیە.

بەپێی ئاژانسی ناسا ئەم مانگە لەو رووەوە گرنگە ئاو لە ژێر چینە بەستووەکەیدا هەیە و چەند جارێک دەتەقێت و لە رێگەی تەلەسکۆبە تایبەتەکانیان لە ویلایەتی ماریلاند تێبینی بوونی هەڵمی ئاویان لەسەر رووی مانگەکە کردووە.

لوکاس باجانینی زانایەکی هەسارەکانە و دەڵێت: "پێکهاتە کیمیاییە سەرەکیەکانی وەک (کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین و نایترۆجین و فۆسفۆر و کبریت) و سەرچاوەکانی وزە لە هەموو شوێنەکانی کۆمەڵەی خۆریدا هەیە، بەڵام ئەوەی تا رادەیەک ئەستەمە دۆزینەوەی ئاوی شلە".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure