بڕیارێكی نوێ بۆ فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ركرا
هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە :: 7656 جار بینراوە
دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى گه‌ڕانه‌وه‌ى 53 فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به یه‌كێتى له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌ركرد، وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌میش 27 فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابوردوو فه‌رمانى گواستنه‌وه‌ى راژه‌یان بۆ كرابوو.
دواى ئه‌وه‌ى بەپێی نوسراوێكی نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ژماره ( 319) كه له 12ى ئایار ئه‌مساڵ ده‌رچووبوو، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر ڕاژه‌كانیان گواستراوه‌یه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه زۆربه‌یان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بوون كه له پشكى یه‌كێتین كه پێكهاتوون له فه‌رمانبه‌رى ئاسایى و راوێژكار‌و بەڕێوەبەرانی گشتیی له پشكى یەكێتی، به‌پێى نویترین بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان.
به‌پێى نوێترین فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌و فه‌رمانه‌ى كه بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌ى زیاتر له 53 فه‌رمانبه‌رى نوسینگه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیى له ناوه‌ڕاستى ئه‌و مانگه ده‌رچووبوو هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م 27 فه‌رمانبه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دواى ئه‌وه دێت كه له‌سه‌ره‌تاى دانوستاندنه‌كانى یه‌كێتیى و پارتى له باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن پارتییه‌وه كه پێكهاتبوون له (فرسه‌ت سۆفى و دلشاد شه‌هاب)، بۆ ههڵوهشانهوەى ئه‌و فه‌رمانه پێكهێنرا.
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد