له‌باره‌ى ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 16874‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 317 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. 


عابد مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵی عێراق( ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشتۆته‌ لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵ، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم. 

وتیشی "چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دا، ئێمه‌ش رێككاری یاسای خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".  

پێداچوونەوەو بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure