جیهان بەکورتی: کچێک لەڕێگەی پشکنینی پێش هاوسەرگیریەوە بۆی دەرکەوتووە تووشی ئایدز بووە

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 14172‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەدا ئەلبەلەد- کچێک لە رێگەی پشکنینی پێش هاوسەرگیریەوە شتێکی ترسناکی بۆ دەرکەوت
پزیشکێکی کوەیتی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرایکرد کچێکی تەمەن 22 ساڵ لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆی دەرکەوتووە تووشی نەخۆشی ئایدز بووە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری رووخسار وەک پاککردنەوەی رووخسار و دەرزی پلازما، دواتر پزیشکەکە هۆشداریدا ئاگاداری ئەو نۆرینگە و سەنتەری جوانکاریانە بن کە گرنگی نادەن بە پاککردنەوەی کەل و پەلەکانیان، چونکە بۆی هەیە ببێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار.


سەدا ئەلبەلەد- لە ترسی سزاکاندا کوڕەکەی ئەردۆغان خانووەکەی ئەمریکای بە زەرەر فرۆشتووە
بەڕێوەبەرێکی ناو پارتی کۆماری تورکی بەناوی یۆرت ئۆزجان ئاشکرایکرد بیلال ئەردۆغان کوڕی سەرۆکی تورکیا لە ترسی سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە خانووەکەی ئەمریکای بە زەرەر فرۆشتووە.


سەدا ئەلبەلەد- رابەری ئێران راستی کۆتاییهاتنی گەمارۆ ئابوورییەکەی سەر وڵاتەکەی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا رووندەکاتەوە
عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران پێشبینی دەکات گەمارۆ ئابوورییەکەی سەر وڵاتەکەی لەماوەی ساڵ یان دوو ساڵی داهاتوودا کۆتایی نەیەت.


سەدا ئەلبەلەد- ترامپ داوا لەکۆنگرێس دەکات 3 هەزار سەرباز بنێرن بۆ سعودیە
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بە فەڕمی بە کۆنگرێسی راگەیاند سێ هەزار سەربازی ئەمریکی بنێرن بۆ سعودیە.


سەدا ئەلبەلەد- پەنتاگۆن هۆشداری دەدات لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ کڕینی چەک پاش تەواوبوونی سزاکانی سەری
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) هۆشداریدا لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ دەستکەوتنی فڕۆکەی هێرشبەر و تانکی نوێ لە رووسیا  و چین، ئەگەری ساڵی 2020 سزای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەکی لەسەر نەمێنیت.


حوورە- "بە بەڵگەی بەهێزەوە" 18 کەس لە سعودیە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیردەکرێن
داواکاری گشتی سعودیە 18 کەسی بە تۆمەتی گەندەڵی تۆمەتبارکرد و چەندین بەرپرس و فەرمانبەر و چەند بەرەیەکی بازرگانیش لە خۆی دەگرێت.

وەرەگێران: هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure