نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئێران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 486‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د  

وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌كات، ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن و له‌ زووترین كاتدا هێله‌كانی ئه‌نته‌رنێت بگه‌رێننه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر كوژرانی زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كاته‌وه‌، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت "خۆپیشاندانه‌كان ئه‌منین و ئێمه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌رگڕی له‌ وڵاته‌كه‌مان رێكاری پێویست ده‌گرێنه‌ به‌ر".

رۆپێرت كلوڤیڵ وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت "ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ رێژه‌ی قوربانییه‌كان و توندوتیژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران زۆر جیدی و جێی نگه‌رانن و داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌یه‌ن خۆیان له‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران بپارێزن".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure