له‌م وڵاته‌ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عه‌بدوڵڵای دووه‌م پادشای ئوردن بڕیاریدا پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی شارستانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ تێیدا په‌رله‌مانتاران تاهه‌تایه‌ خانه‌نشینیان وه‌رده‌گرت.

عه‌بدوڵڵای دووه‌م پادشای ئوردن له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ی عه‌بدوڵڵا ئه‌لنه‌سور سه‌رۆك وه‌زیرانی كردووه‌، ده‌ڵێت "به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانم به‌پێی ده‌ستور، بڕیارماندا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی شارستانی". 

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌: به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌سه‌رووی هه‌موو كارێكه‌وه‌یه‌، ده‌ڵێت "هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌م ده‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ببرێت، به‌هه‌ر بیانوویه‌ك.

پێش ماوه‌یه‌ك، له‌ كۆی 225 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئوردن، 195 ئه‌ندام له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاسای خانه‌نشینی ده‌نگیاندابوو، كه‌ هه‌ر په‌رله‌مانتاراێك 7 ساڵ خزمه‌تی هه‌بوایه‌، بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ خانه‌نشین ده‌كرا.

دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌، ناڕه‌زایی رای گشتی ئوردن و چالاكوانانی لێكه‌وته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌دا نییه‌ و بارودۆخی ئابوری گشتیش رێگه‌خۆشكه‌ر نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بتوانن سوودی لێ ببینن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure