داعش خۆی ئاماده‌كردووه‌.. هه‌واڵگری ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4771‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: رێكخراوی داعش له‌ ناو سوریادا به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه‌و له‌ توانایدایه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر خۆرئاوا، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی بڕیارێكی مانگی رابوردووی دۆناڵد ترامپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكوری سوریا.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، له‌ ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێرشه‌كانی توركیا بۆ باكوری سوریا، داعش هه‌له‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی له‌ ناو سوریادا و داڕشتنی پیلانی هێرشكردن بۆ سه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا كه‌ له‌ 116 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: به‌بێ چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌گه‌ر زۆره‌ داعش تۆڕی نهێنی گه‌وره‌ی ده‌ریایی دابمه‌زرێنێت، و هه‌وڵیش ده‌دات ئه‌ندامه‌ زیندانیكراوه‌كانی و خێزانه‌كانیان له‌ زیندانه‌كانی باكوری سوریا و سه‌ربازگه‌كانی ئاواره‌كان رزگار بكه‌ن.

هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: تائێستاش چه‌كدارانی داعش چالاكن له‌ ناوچه‌كه‌دا، بۆیه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و توانای داعش بۆ هه‌ر چالاكییه‌ك ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه‌.

له‌ دواى هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كداره‌ سورییه‌كان له‌ 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باكوری سوریا، بووه‌هۆی هه‌ڵاتنی سه‌دان چه‌كداری داعش له‌ زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و بێزاركردنی كورده‌كان، هه‌رچه‌نده‌ شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی كورد له‌ ژن و منداڵ كوژران.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure