له‌ رۆژئاواى گرى سپى شه‌رێكى سه‌خت ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 614‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

ئه‌مشه‌و چه‌كدارانى سه‌ر به‌ سوپاى توركیا هێرشیان كرده‌سه‌ر سێ گوند له‌ رۆژئاواى سه‌رێكانى و شه‌رڤانانى هه‌سه‌ده‌ش به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و شه‌ر به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌.


عه‌بدۆلكه‌ریم عامۆدى، چالاكوان و چاودێرى سیاسى له‌ رۆژئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانى سه‌ر به‌ توركیا به‌ چه‌كى قورس به‌ پشتیوانى تۆبخانه‌كانى سوپاى توركیا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌وارى رۆژئاواى گرێ سپى.

وتیشى "سوپاى توركیا به‌ سه‌ختى ئه‌و سێ گونده‌ تۆباران ده‌كات و شه‌رڤانانى هه‌سه‌ده‌ به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌ و رێگه‌یان نه‌داوه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا هێرشیان كرده‌سه‌ر گونده‌كانى (قزعه‌لى، خه‌ربه‌ به‌قر، جه‌رن، قه‌رنه‌فل) له‌ رۆژئاواى گرێ سپى و شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌سه‌ختى به‌رده‌وامه‌.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure