پرۆژه‌یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمتیازاتی به‌رپرسان په‌سه‌ندكرا
هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە :: 3560 جار بینراوە
دواڕۆژ، به‌غدا
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمتیازاته داراییه‌كانی به‌رپرسانى په‌سه‌ند كرد و بوو به یاسا.
هه‌یسه‌م جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد: دیارترین مادده‌ی یاساكه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی به‌رپرسان و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه.
جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتیشی "به‌پێی ئه‌و یاسایه، هه‌موو فه‌وجه‌كانی پاسه‌وانان كه له 2003وه بوونیان هه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێدرێت پێشینه‌كان دیاری بكات، به‌هه‌مانشێوه ده‌رماڵه‌ی میوانداریه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
به‌پێی یاساكه نابێت سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پێنج ئۆتۆمبێل زیاتریان هه‌بێت، هه‌روه‌ها جێگره‌كانیان نابێت له چوار ئۆتۆمبێل زیاتریان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها نابێت وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی پله‌ی وه‌زیریان هه‌یه‌و و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و پارێزگاره‌كان، له سێ ئۆتۆمبێل زیاتریان هه‌بێت.
یاساكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران دابین ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
باسی له‌وه‌شكردووه: هه‌ر به‌پێی یاساكه ئیفادی له هه‌موو كه‌رته‌كانی حكومه‌ت به رێژه‌ی 25% كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد