106 كه‌س له‌ ئێران كوژراون

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 270‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ تائێستا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژراون.

له‌هه‌ینی رابوردووه‌وه‌ به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزینه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ده‌ستیپێكردووه‌.

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ 21 شاری ئێراندا 106 كه‌س كوژراون، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك راپۆرت باس له‌وه‌ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 200 كه‌س كوژراون.

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ی كوژراوه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئه‌هواز و كوردستانن.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكراوه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران .

به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه‌ش داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كات به‌په‌له‌ كۆتایی به‌ كوشتن و سه‌ركوتكردنی وه‌حشیگه‌رانه‌ی خۆپیشانده‌ران بهێنێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure