ژماره‌یه‌ك گوندی هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 336‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

له‌دوای كاتژمێر 8:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سوپای توركیا به‌ هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی ده‌ستیكردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی ژماره‌یه‌ك گوندی ناحیه‌ی سیده‌كانی قه‌زای سۆران و تا ئێستاش بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 


جه‌لال عوزێر موختاری گوندی خه‌لیفان به‌دواڕۆژی وت "ماوه‌ی 15خوله‌كه‌ سوپای توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌خت ده‌ستیكردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی هه‌ر یه‌ك له‌ گونده‌كانی خه‌لیفان و سیران و گه‌رووی كه‌وه‌رته‌و تائێستاش بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: تائێستا زیانی گیانی بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ تائێستا دیاره‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌و زیانی زۆر به‌ر ژینگه‌وسروشتی ناوچه‌كه‌و ڕه‌زوباغی هاووڵاتیان گه‌یشتووه‌. 

ئه‌و موختاره‌ ڕونیشكرده‌وه‌ كه‌: به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ دروستبووه‌و دوو له‌و گوندانه‌ش كه‌ بۆردومان ده‌كرێن هاووڵاتیانیان تیادا نیشته‌جێیه‌. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure