44 كه‌س ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 230‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

له‌ماوه‌ی دوو مانگ و نیو ڕابوردووی ئه‌مساڵدا له‌ سنوری ده‌ڤه‌ری سۆران 44 كه‌س له‌سه‌ر بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون. 


موقه‌ده‌م سیامه‌ند ئه‌رگۆشی له‌ به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران به‌دواڕۆژی وت "له‌ ڕۆژی 4ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ تاكو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ كه‌ ده‌كاته‌ دوو مانگ و نیو، 44 كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ له‌ سنوری ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ستگیركراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كراون و سزای یاسایی ده‌درێن. 

به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ناوچه‌كه‌ كه‌ هاوسنوری ئێران و توركیایه‌، زۆركات ده‌بێته‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ ساغكردنه‌وه‌و بازرگانیكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure