ژماره‌ى كورسییه‌كانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق كه‌مده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1444‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێی پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ گۆڕانكاری له‌ ژماره‌ى كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ بۆ تاووتوێكردنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان .

له‌پرۆژه‌ یاساكه‌دا ژماره‌ى كورسییه‌كانی هه‌موو پارێزگاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ولێر كه‌ پێشتر 16 كورسی بووه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 11 كورسی، سلێمانی له‌ 18 كورسییه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 14 كورسی، دهۆك له‌ 11 كورسییه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 8 كورسی، كه‌ركوكیش له‌ 13 كورسییه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 10 كورسی.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ئاماده‌كراوه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوری عێراق بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك یه‌ك كورسی بۆ دانراوه‌، ئێستا بۆ هه‌ر 250 
هه‌زار كه‌س كراوه‌ته‌ یه‌ك كورسی.

واتا له‌ ئێستادا به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ 329 كورسیه‌، كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 242 كورسی.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure