له‌م شوێنه‌ نەوتی سپی دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 625‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف 

وابڕیارە سبەی (چوارشەممە ۲۰ی تشرینی دووەم) نەوتی سپی بەسەر ماڵانی سنووری قەزای چەمچەماڵدا دابەش بکرێت و قایمقامیەتی قەزاکەش رایدەگەیەنێت کە ئەم نەوتە بۆ ئەو ماڵانەیە کە ساڵی رابوردوو وەریان نەگرتووە.


لەڕاگەیه‌ندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ  ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکەکانی "ڕاپەڕین ۱ و ۲، ئازادی۱ و ۲، مامۆستایان ٤۸یەکان و  پورەگوڵە (حمامە کۆنەکە)" دەکاتەوە، سبەی لە گەڕەکەکانیان نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: دابەشکردنەکە لەو هاووڵاتیانەوە دەستپێدەکات کە ساڵی رابوردوو وەریان نەگرتووەو سەرەتاش بە کۆدی ۲۷۹ی چەمچەماڵ دەدرێت.

بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستە هاووڵاتی (کارتی نەوت و ناسنامه یان کارتی نیشتمانی) پێبێت.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure