ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1446‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكی توركیا رووبه‌ڕووی داوایه‌كی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ داوای كردبوو سیستمی S400 له‌ رووسیا نه‌كڕێت و رایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستبه‌رداری سیستمی به‌رگری S400ی رووسی نابێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشوویدا بۆ واشنتۆن، به‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستبه‌رداری سیستمی به‌رگری S400ی رووسی نابێت كه‌ ئه‌مساڵ له‌ رووسیای كڕیوه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا له‌ ناتۆ.

پێشتر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سیستمی به‌رگری S400ی رووسی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ی سه‌ربازی F35ی ئه‌مریكی و داواى له‌ توركیا كردبوو كه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ بێت له‌گه‌ڵ رووسیادا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure