خشتەی مووچە گۆڕا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 37103‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی هەرێم دوادەکەوێت، ئەمەش بەهۆکاری نەهاتنی مووچە لەلایەن بەغداوە.

عابد مزوری بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق (ئەمشەو سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی " تاوەکو ئەمڕۆ فەرمانی بەغدامان بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدەست نەگەیشتووە".

دەربارەی هۆکاری دواکەوتنی فەرمانی خەرجکردنی مووچە رایگەیاند: ئێمە نازانین بۆچی دواکەوتووە، هەرکات فەرمانەکە دەرچێت مووچەکە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئەمشەو رایگەیاند: سبەی چوارشەممە تەنیا مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ئەو خشتانەی پێشتر بڵاوکرانەوە لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە بڕیار وابوو سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سامانە سروشتییەکان و ھێزەكانی زێرەڤانی و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم پۆلیسی نەوت و گاز دابەشبکرێت.

ئامادەکردن: رێباز

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure