رۆژی جیهانی پیاوان بە بێدەنگی بەڕێوەچوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 171‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پیاوان بوو، بەڵام لە هەرێمی كوردستان هیچ گرنگییەكی پێنەدرا و بە بێدەنگی بەڕێوەچوو.


بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ لە 183 وڵاتی جیهان رۆژی جیهانی پیاوانە، بەڵام بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كۆمەڵگەی كوردی رۆژێكی تازەیە و تا ئێستا نەتوانراوە بەمەراسیمێكی گشتگیر و چالاكی بكرێت تا بەرز بنرخێندرێت، بەڵكو وەك رۆژانی دیكە بەئاسایی تێدەپەڕێت.

سەبارەت بەوەی بۆچی نەیانتوانی چالاكی بكەن، بورهان عەلی روونیكردەوە: لە ڕووی داراییەوە نەمانتوانیوە چالاكی بكەین، لەئاستی حكومەتیش ئاڕاستەیەكی بیركردنەوە بەو جۆرە نییە كە بتوانێت كار لەسەر هۆشیاركردنەوەی ئەم رۆژە بكات و نەبۆتە رۆژێكی فەرمی، ئەگینا لەلایەن كۆمەڵگە بە گەرمی پێشوازی لێدەكرێت".

سكرتێری یەكێتی پیاوان لەم رۆژەدا ئومێدەوارن كۆی كۆمەڵگە بەنێر و مێ هۆشیارییەك پەیدا ببێت كار و ماندووبوونی پیاوان بەرز بنرخێنرێت، چونكە پیاو بەرپرسیارێتی زۆری لەسەرە.

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 1999 ئەمڕۆی وەك رۆژی جیهانی پیاوان دیاریكردووە.

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure