دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر پشتگیریەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت:"خۆپیشاندانی یاسایی و ئارام، یەكێك لە مادە و خاڵەكانی یاسانامەی بنەڕەتیی كۆماری ئیسلامیە و مافی رەوای هاووڵاتیانی ئێرانە، بۆیە پێویست بە بیرهێنانەوە و پاڵپشتیی وڵاتانی دوژمن و نەیاری وڵاتەكەمان، ناكات".
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی:"هۆشداریی دەدەینە ئەو وڵاتانەی لە بەرامبەر سزاكانی سەرمان و تیرۆریزمی ئابووری هیچ كاردانەوە و هێز و دەسەڵاتێكیان نەنواند و ئێستا بۆ شاردنەوەی كەمتەرخەمییەكانیان پاڵپشتی لە گرژی و ئاڵوزییەكانی وڵاتەكەمان دەكەن، ئەم كردەوە و پاڵپشتیانە بێ وەڵامدانەوە نابن".
ئەمریكا و ئەڵمانیا و فڕەنسا، پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دەربڕیوە و ئیدانەی هەڵوێستەكانی تاران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەكەن.
پ: ل. م
ب: ک. س