دەیان هاووڵاتی كوژراون و دواڕۆژ ناوی به‌شێكیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 458‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رایده‌گه‌یه‌نێت"نزیكه‌ی ٤٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە خۆرهه‌ڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوه ‌و زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیكه‌یش بریندار بوون".


رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ رووماڵی پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، له‌ نوێترین راپۆرتیدا ئاماری قوربانیانی خۆپیشانده‌رانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا، نزیكه‌ی ٤٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

رێكخراوەكە ناسنامه‌ی 20 له‌ كوژراوانی كوردی بڵاوكردووەته‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی
کاوە محەمەدی
 حەمزە نەقدی
ئیبراهیم مورادی
 عەزیز 
 موبین عەبدوڵـڵاهی
 جەبار تجارە
 یونس هوشەنگی

مەریوان: ٨ هاووڵاتی
عوسمان نادری
مێهران تاک
 شاهۆ وەلیدی
 بێهروز مەلەکی 
 ئیدریس بێوارە
 دانیال ئوستواری

کرماشان: ١٥ هاووڵاتی
محەمەد میرزایی
نادر بەیرانوەند 
مزەفەر زەهیری

بۆکان: ٥ هاووڵاتی
هیوا 
 ئیدریس
 شلێر دادوەند

سەقز: ١ هاووڵاتی
مینا شێخی

سنە: هاووڵاتییەکی تەمەن ١٨ ساڵ كوژراوه‌، به‌ڵام تائێستا ناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

رێكخراوی هه‌نگاو دەڵێت:"زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەرکردن، سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانیان نەکردووە، هه‌روه‌ها زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەرکراون".

به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین بۆ300% ماوه‌ی سێ رۆژه‌ خۆپیشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووەته‌وه‌.

پ: ل. م 

ب: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure