وەزارەتی دارایی خەرجکردنی پارەی پرۆژەکانی راگرتووە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 919‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەڵێندەران نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە وەزارەتی دارایی دەردەبڕن سەبارەت بە دواخستن و نەدانی پارەی پرۆژەکان.


میران کامل وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەرانی كوردستان  بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای دەرچوونی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەستپێکردنەوەی چەند پرۆژەیەک و دانانی بەرنامەی نوێ بۆ چەند پرۆژەیەک لە رێكەوتی6/11 کە نووسراوەکە دەرچووە، بەڵام لە وەزارەتی دارایی وەستێندراوە و کاری پێناکرێت.ئێمە داوامانکردووە  ئەو نووسراوە کاری پێبکرێت کە ماوەی ١٣ رۆژە دابەزاندنی فەرمانێک راگیراوە، ئەمەیش بووەتە ھۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لەناو بەڵێندەران و کۆمپانیاکان کە مەترسی دواکەوتنەکەی دەکەوێتە بەر وەرزی زستان و باران. وەزارەتی دارایی ھیچ وەڵامێکی دڵخۆشکەری نەداوینەتەوە.

میران کامل دەڵێت: "وا نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵ و لەگەڵ ھاتنی ساڵی نوێ بەناوی میزانیەوە چەند مانگێکی دیکە پرۆژەکان رادەگرن، ئەمەیش دەبێتە جێگەی نائومێدیی بەڵێندەران و ناتوانن چیتر چاوەڕێ بکەن".

پ: ل. م 

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure