حکومەتی عێراق ئیمتیازاتی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڕی

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق وایکرد حکومەت بە کردار دەستبکات بە چاکسازییەکانی، لە هەنگاوێکی نوێدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بڕینی خەرجکردنی ئیمتیازاتی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەدار زوبێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: دوای گفتوگۆی کەسی یەکەمی فراکسیۆن و حزبەکان و ڕێککەوتنیان ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری وەستانی خەرجکردنی ئیمتیازاتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڕی.

هەدار زوبێر، راشیگەیاند: بڕیارەکە تەنیا بۆ پارێزگاکانی عێراقە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئاماژەی بەوەشدا ئەمڕۆ سێشەممە (19/11/2019) لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگ لەسەر بڕینی ئیمتیازاتی سەرجەم بەرپرس و پلە باڵاکانیش دەدرێت.

لەبارەی تەواوی ئەو چاکسازیانەی کە ڕاگەیەندراون، ئەو پەرلەمانتارە وتی: "دەبێت تا کۆتایی ساڵ تەواوی ئەو بەڵێنانەی سەرۆک وەزیران داویەتی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure