گۆڕانكاری له‌ رسوماتی هه‌ندێ خۆراك و كه‌لوپه‌ل ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هه‌ولێر خشته‌ی ئه‌و كاڵاو خۆراكانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گۆڕانكاری له‌ رۆژی هاورده‌ كردنیان كراوه‌ و بڕی وه‌رگرتنی رسوماتیش بۆ هه‌ر بابه‌تێك به‌پێی كێش و جۆره‌كه‌ی دیاریكراوه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گورمرگی هه‌ولێر (دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دوومه‌ی2019) له‌ ئاگادارییه‌كدا ده‌قی گۆڕانكارییه‌كانی هاورده‌كردن و بڕی وه‌رگرتنی رسوماتی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: خواردنه‌وه‌ی ئاماده‌كراوی بێ كهول له‌ پێكهاته‌ی شیر بۆ هه‌ر لیترێك بڕی 50 سه‌نت وه‌رده‌گیرێت.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: هاورده‌كردنی كاڵای پۆڵا بۆ ئامێری هاڕین بۆ یه‌ك كیلۆ بڕی 25 سه‌نت وه‌رده‌گیرێت و هاورده‌كردنی پلێتی ره‌شی ئاسن هه‌موو قه‌باره‌یه‌ك  بۆ یه‌ك كیلۆ بڕی 25 سه‌نت وه‌رده‌گیرێت پلێتی سپی گلفه‌نایز هه‌موو قه‌باره‌یه‌ك بۆ یه‌ك كیلۆ 25 سه‌نت وه‌رده‌گیرێت. 

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ روونیشكراوه‌ته‌وه‌: باجی زیاده‌ له‌سه‌ر هاورده‌كردنی په‌تاته‌ له‌ رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ لاده‌درێت كه‌ پێشتر به‌پێی لیستی كشتوكاڵی ده‌بوایه‌ له‌ رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ لاببرێت. 

ده‌قی خشته‌كه‌: 

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure