پارێزگارێك له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1107‌ جار بینراوە
مه‌نسور مه‌رعید

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى تشرینى دووه‌مى 2019  مه‌نسور مه‌رعید پارێزگارى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌و شاره‌وه‌ متمانه‌ى لێوه‌رگیرایه‌وه‌ و له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌. 

 له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شیدا پارێزگارى دوورخراوه‌ى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه‌ لابردنى له‌و پۆسته‌ نایاسایی بووه‌ و بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا یاسایی نین له‌پاش ئه‌وه‌ى بڕیارى سڕكردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق دراوه‌.

وته‌بێژێك به‌ناوى مه‌نسور مه‌رعید له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى كه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌ كۆتایی مانگى رابوردووه‌وه‌ ده‌ریكردووه‌ نایاسایین به‌وپێیه‌ى به‌پێى بڕیارى سڕكردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش شه‌رعیه‌تى نه‌ماوه‌ .

 وتیشى:"ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ خۆم ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ راست نین و ساخته‌ن".

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ئاڕاسته‌ى مه‌نسور مه‌رعید كراو فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌ركرا .
 ئا: ه.ـق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure