گرنگترین هەواڵە ئابوریەکان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 141‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


ئەلسۆمەریە-کەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار دەبێت.

وەجی عەباس ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان چەند وردەکاریەکی نوێی گۆرانکاریەکانی یاسای خانەنشینبوونی ئاشکراکرد و دەڵێت: کەمترین مووچەی خانەنشینبوون 500 هەزار دینار دەبێت.


سپوتنیک- پاش سزاکانی ترامپ هواوی دەبوژێتەوە
"هواوی" سیستمێکی کارپێکردن دروست دەکات رکابەری سیستمە ئەمریکیەکان دەکات و ئاستی فرۆشتی لە ساڵی پێشوو و پاش سزاکانی ترامپ باشتر دەبێت.


سکای نیوز- نرخی ئاڵتوون و کانزاکانی دیکە بەرز دەبێتەوە
رۆژی دووشەممە نرخی ئاڵتوون لە بازاڕدا بە رێژەی 0.3% بەرزبووەوە، لە هەمانکاتدا نرخی زیو بە رێژەی 0.5% و پلاتین 0.4% بەرزبووەوە.


سپوتنیک- تورکیا رەگەزنامە دەبەخشێتە ئەو کەسانەی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەیاندا دەکات
وەزارەتی ژینگە و پەرەپیدانی بیناسازی تورکیا لە رێگەی پێگەیەکی ئەلیکترۆنیەوە سەرجەم راوێژکاری و زانیاریە پێویستەکان دەدات بە کەسانی بیانی بەتایبەتی لە بواری زەوی و زار و تاپۆ و هەلی بەخشینی رەگەزنامەیان دەداتێ بەرامبەر ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure