ژماره‌یه‌ك چه‌كدار مووچه‌ى فه‌رمانگه‌یه‌كى شارێكى كوردستانیان برد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 10322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌بارى 
 نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى تشرینى دووه‌مى 2019  ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدار ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵى كه‌ركوكیان برد و هێزه‌ئه‌منیه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك چڕ له‌ناو شاردا بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌یان.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه‌ركوك كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆسیه‌كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌دواڕۆژى وت:"چوار چه‌كدارى ده‌مامكدار كه‌ ئۆتۆمبێلێكى  جۆرى چارجه‌رى ره‌نگ سپی-یان پێبووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌یان له‌ فه‌رمانبه‌رێكى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بردووه‌ كه‌ مووچه‌ى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى وه‌رگرتووه‌".

 وتیشى "روداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى كۆڕنیش رویداوه‌".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق


  





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure