جیهان بە کورتی: تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی پرۆسەیەکی نوێ دەکات لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 11035‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئەلبەوابە- خوشک و برایەک پێکەوە شەش منداڵیان خستووەتەوە

دایکێکی بریتانی و زڕبراکەی رووبەرووی سزای زیندانی هەتاهەتایی بوونەوە ئەمەش پاش ئەوەی لە ترسی ئاشکرابوونی پەیوەندیەکەیان دوو منداڵی خۆیان کوشت، بەپێی وتەی پۆلیس سارا باراس و زڕبراکەی بریندۆن ماچین بۆ ماوەی 20 ساڵ بە شێوەیەکی نهێنی بەیەکەوە ژیان و 6 منداڵیان خستەوە، بەڵام دواتر لە ترسی ئاشکرابوونی پەیوەندیەکەیان دوو کوڕە گەورەکەیان 14 ساڵ و 13 ساڵیان کوشتووە و لە پلانیاندابووە منداڵەکانی دیکەیان بکوژن، بەڵام یەکێکیان رایکردووە و لایەنە ئەمنیەکانی ئاگادارکردووەتەوە.


ئاژانسی عەهد نیوز- برای سەرۆکی ئیمارات کۆچی دوایی کرد
بەپێی ئاژانسی (وام)ی فەرمی رۆژی دووشەممە سوڵتان بن زاید ئال نیهان برای خەلیفە بن زاید ئال نیهان-ی سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆچی دوایی کرد.


ئەخبار 24- لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما لە ئەمریکا سێ کەس بە دەستڕێژی گولـلە گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم یەکێک لە فرۆشگاکانی شاری دنکان لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما سێ کەس بە دەستڕێژی گولـلە گیانیان لەدەستدا.


حوڕە-تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی پرۆسەیەکی نوێ دەکات لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا
مولود جاویش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی ئەنقەرە دەست بە پرۆسەیەکی سەربازی نوێ دەکات لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەبیانووی ئەوەی هێشتا ناوچەکەیان پاکنەکردووەتەوە.


سەدا ئەلبەلەد-چەند بەرپرسێکی ئەمریکی:بوردومانەکانمان پرۆسەکانی داعشی لە لیبیا لەکارخستووە
چەند بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی ئاشکرایانکرد لە دوایین بۆردومانەکانیاندا لقێکی رێکخراوی (داعش)یان لە لیبیا کردووەتە ئامانج و تا رادەیەک یەکڕیزی رێکخراوەکەیان تێکداوە و هێرشەکانیان لەکارخستووە.

 رەئی ئەلیەوم- سێ ئەندامی سوپای پاسداران و هێزی ئەمنی لە شاری ماهشەهر لە رووبەرووبوونەوەکاندا کوژران و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکران
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارس-ی ئێرانی، سێ کەسی سەر بە سوپای پاسداران و هێزە ئەمنیەکان لەکاتی رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەرەکاندا کوژراون.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure