ئێران؛ داواى له‌سێداره‌دانى رابه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانى ئێران ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 616‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
رۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێرانی، له‌ راپۆرتێكی تایبه‌تدا داوا له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێران ده‌كات : ئه‌و كه‌سانه‌ی رابه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێرانیان كردوه‌، به‌ پێی یاسای ئیسلامی ده‌چنه‌ بواری  تاوانی لاده‌ری و تێكده‌رییه‌وه‌ و ده‌بێت سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌یه‌توڵا خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌،  هه‌روه‌ها بڵاویكردووته‌وه‌: زۆربه‌ی رابه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، دانیان به‌وه‌دا ناوه‌: ئه‌وان له‌ ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی راهێنانیان پێكراوه‌ و پێیان وتراوه‌ ئه‌وان ده‌بێت هه‌مووكات له‌ ئاماده‌باشیدا بن و هه‌ركات گرژییه‌ك له‌ ئێراندا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وان بچنه‌ ناو شه‌قامه‌كان و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و هاووڵاتیان هان بده‌ن بۆ ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وانه‌.   
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure