كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵ دوا ده‌كه‌وێت و لابردنى پاشگرى ئیسلامى یه‌كێك له پێشنیارهكانه
هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 3 هەفتە :: 210 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئه‌گه‌ر زۆره كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان دوابكه‌وێت بۆ ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌بوو له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت و له‌ئێستاشدا یه‌كێك له پێشنیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه پاشگری ئیسلامى له‌و حزبه بكرێته‌وه كهپێشنیارى خودى عه‌لی باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه، ئه‌و دواخستنه له‌كاتێكدایه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاتى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌دا ململانێى نێوان ره‌وت و بۆچوونه جیاوازه‌كانى ئه‌و حزبه گه‌رم بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بڕیار بوو له مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵى ئیسلامى كۆنگره ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌و پرسه‌یان دواخست و ئه‌گه‌ریش زۆره بكه‌وێته ساڵى داهاتوو.
كامه‌ران بابان زاده ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به دواڕۆژى وت :"پێشبینی ده‌كرێت كه كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ ساڵى نوێ دابخرێت به‌هۆى باردۆخى هه‌رێم و ره‌وتى به‌ڕێوه چوونى ئاماده‌كاری كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى نێوخۆییهكانى كۆمه‌ڵه‌وه هه‌رچه‌نده هه‌وڵدراوه كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌كه ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین پێشنیار كراوه بۆ گۆڕانكارى لهوحیزبه كه دیارترینیان لادانى پاشگیرى ئیسلامییه.
كامه‌ران بابانزاده ده‌ڵێت:" لادانى پاشگریى ئیسلامى پێشنیارى خودى كاك عه‌لی باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵه و ئه‌و پرسه له كۆنگره‌دا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه"
به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى گۆنگره ركابه‌رى له‌نێوان ره‌وت و بۆچوونه جیاوازه‌كانى نێوخۆى ئه‌و حیزبه گه‌رمتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌نێوان ره‌وتى نزیك له سه‌له‌فییه‌كانى ئه‌و حیزبه‌و سه‌ركردایه‌تى ئێستا.
كارمه‌ران بابان زاده ره‌تیده‌كاته‌وه باڵى جیاواز له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌بێت به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه بۆچوونى جیاواز هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵى ئیسلامییدا كه به‌شێكیان ده‌عوه پێش سیاسه‌ت ده‌خه‌ون و به‌شێكى تریشیان به‌پێچه‌وانه‌وه .
ئا:هـ.ق