نێرگز فریاى خه‌رجكردنى مووچه‌كه‌ی نه‌كه‌وت و كوشتیان

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7432‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
دوای وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی له‌ رێكخراوی (پاراستنی مه‌ده‌نی)  گروپه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك  له‌ توركیا رێگه‌ له‌ ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان ده‌گرن هه‌ر چی پاره‌ی پێیه‌ لێى ده‌دزن و به‌ ده‌سترێژی گولـله‌ نێرگز داوود شه‌هید ده‌كه‌ن  كه‌ كژێكى كوردى شارى عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستانه‌.

 دوێنێ دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووه‌م، ته‌رمی "نێرگس داوود" له‌ سه‌ر رێگای گوندی گه‌مڕۆكی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ماباتا له‌ سنوری  شارى عه‌فرین دۆزرایه‌وه‌ و به‌پێ زانیارییه‌كان  ئاسه‌وارى گولـله‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاربووه‌.

له‌زگین ئیبراهیم، رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:" نێرگز داوود كارمه‌ندی رێكخراوی پاراستنی مه‌ده‌نی بووه‌ ".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد:" ئه‌و كچه‌ی كورده‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ كاری مه‌ده‌نیان ده‌كرد له‌و ناوچه‌یه‌، دوای وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ڵام له‌رێگا چه‌كدارانى گروپێكى سه‌ر به‌ توركیا رێگه‌یان لێگرتوون و له‌ ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ دایان ده‌به‌زێنن".
 شارى عه‌فرینى له‌ئێستادا به‌ده‌ست سوپاى توركیاو گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانێوه‌یه‌تى كه‌ له‌ماوه‌ى رابوردوودا چه‌ندین هاووڵاتى كورد له‌وسنورى رفێنران و دواتر ته‌رمه‌كانیان به‌ كوژراوى دۆزرانه‌وه‌.
له‌زگین ئیبراهیم ده‌ڵێت:" دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان نێرگز له‌گه‌ڵ هاوپێشه‌یه‌كی خۆی گولـله‌باران ده‌كرێن و هه‌رچی پاره‌ی پێیه‌ لێیان بردووه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ فڕده‌ده‌ن ".
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بۆزان كه‌رعۆ، به‌رپرسی روانگه‌ی كوردی بۆ زانیاریه‌كان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:" ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نێگرز پاره‌ی پێبووه‌ رێگه‌یان لێگرتووه‌ و به‌ ده‌سترێژی گولـله‌ ئه‌و كچه‌ كورده‌ كوژراوه‌ ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure