دواڕۆژ
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێك ئاڕاسته‌ى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه ده‌كات و تیایدا سوپاسى ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئه‌نجامیداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى عێراق.
عه‌بدولمه‌هدى له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه به گرنگه‌یه‌وه له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان روانیوه كه عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاندووه بۆ یه‌كڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنى داواكارى مه‌رجه‌عیه‌ت و بزوتنه‌وه ناڕازییه چاكسازیى خوازهكانى گه‌لى عێراق".
ده‌شڵێت:سوپاست ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى داوته بۆ گه‌یشتن بۆ كۆمه‌ڵێك خاڵ كه داواكارى بنه‌ڕه‌تی گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێبكات كه به‌هۆیه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و دادوه‌رى و جێبه‌جێكردن به‌ڵێنیان داوه له كاتێكى دیاریكراودا بگه‌نه ئامانجگه‌لێك و له‌رێگه‌ى تۆشه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تى لایه‌نانه ده‌كه‌م كه له‌م قۆناغه مێژوییه‌دا به‌شدارى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان كردووه" .
ئا:هـ.ق