دیمه‌شق بۆردومان ده‌كرێت و ئیسرائیل به‌رپه‌رچی چوار موشه‌ك ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 521‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
 ده‌نگى چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقی پایته‌ختى سوریاو رویداو و ئیسرائیلیش ئاشكرایكرد كه‌ به‌رپه‌رچى چوار موشه‌كى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سنورى سوریاوه‌ ئاڕاسته‌ى كراوه‌.

 ئاژانسى ده‌نگوباسی ساناى سوریا ئاشكرایكرد كه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى تشرینى دووه‌مى 2019 ده‌نگى چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق بیستراوه‌.

 ئاژانسى سپۆتنيكى روسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ یه‌كه‌ى به‌رگرى ئاسمانى سوریا به‌رپه‌رچى هێرشێكى  موشه‌كى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ریان كه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌لایه‌ن ئیسرئیله‌وه‌ هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدرابێت .
 
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سوپاى ئیسرائیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ به‌رپه‌رچى چوار موشه‌كیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سنورى سوریاوه‌  ئاڕاسته‌ى سنورى  وڵاته‌كه‌ى كراوه‌. 
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure