دواڕۆژ ڕێککەوتنی ئەمشەوی لایەنە عێراقییەکان بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3293‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

 

ئەمشەو دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2019، لایەنە عێراقییەکان لە ماڵی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبوونەوە  و  دواڕۆژ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە کە ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەکە لە هاوپەیمانی فەتح و نەسر و دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رەتی حیکمە و هاوپەیمانی نیشتمانی و بەرەی رزگاری و گەشەپێدان، فراکسیۆنی عەتای نیشتمانی و فراکسیۆنی عەقدی نیشتمانی و بەرەی تروکمانی بەشدار بوون.

 

گرنگترین خاڵی رێککەوتنی لایەنەکان پابەندکردنی حکومەتە بەو بەڵێنانەی لە بارەی چاکسازییەوە داویەتی لە ماوەی 45 رۆژدا.

 

لایەنە عێراقییەکان لەسەر ئەوەش رێککەوتوون حکومەت پابەند بێت بە گۆڕانکاری وزاری لە ئاستی فراواندا.

 

باسی ئەوەش کراوە لە کۆبوونەوەکەداکە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە و کۆتایی بە کاری ئەم کۆمسینەی ئێستا بهێنرێت.

 

ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە:

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure