ئه‌مریكا سزای گه‌نده‌ڵكارانی عێراق ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 187‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووه‌می 2019 رایگه‌یاند، سه‌دان ملیار دۆلار به‌ناوی كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌، له‌ بانكه‌كانی ئه‌مریكا دانراون، ئه‌مریكا سزای ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ ده‌دات کە سامانی عێراقیان دزیوه‌.


وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، تواناكانمان به‌كارده‌هێنین بۆ سزادانی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی سامانی عێراقییه‌كانیان دزیوه‌.

ئاشكراشیكردووه‌، سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌ بانكه‌كانی ئه‌مریكا به‌ناوی كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ دانراون.

 

ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure