"عيزه‌دين مسته‌فا ره‌سوڵ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى ناچێته‌ دۆڵابى مێژووى له‌ بيركراو"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1948‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراق، له‌ ژماره‌ى 6509ى دووشه‌ممه‌ 18ى تشرينى دووه‌مى 2019 بابه‌تێكى له‌ ژێرناوى "عيزه‌دين مسته‌فا ره‌سوڵ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى ناچێته‌ دۆڵابى مێژووى له‌ بيركراو"، بڵاوكردووەته‌وه‌، كه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى يادى چله‌ى پرۆفيسۆر عيزه‌دين مسته‌فا ره‌سوڵ به‌يادێك له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌ مێژووى سلێمانيدا رووداوى واى به‌خۆيه‌وه‌ نه‌بينيبێت.


ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جيد نووسه‌رى بابه‌ته‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراقى ده‌نووسێت، شارى سلێمانى ماته‌مى يه‌كێك له‌ رۆڵه‌كانى گێڕا كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو سه‌ده‌دا ديارترينيان بووه‌، له‌ماوه‌ى 250 ساڵى دامه‌زراندنيدا شتى واى به‌خۆيه‌وه‌ نه‌بينيوه‌.

زه‌مان پرۆفيسۆر عيزه‌دين مسته‌فا ره‌سوڵ به‌وه‌ وه‌سف ده‌كات، كه‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى ناچێته‌ دۆڵاب و جبه‌خانه‌ى مێژووى له‌بيركراوه‌وه‌، بيرۆكه‌كانيشى كاريگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ى كوردى، خاوه‌نى هه‌ڵوێستى گه‌وره‌يه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رژێمى ديكتاتۆريدا.

نووسه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌يدا ده‌ڵێت: "عيزه‌دين مسته‌فا ره‌سوڵ به‌ زۆرى به‌رهه‌مه‌كانى ناسراوه‌، كه‌له‌ هه‌موو بواره‌كانى فيكرى و مه‌عريفيدا به‌رهه‌مى خوێنه‌ر كردووه‌، كه‌ نزيكه‌ى 90 كتابى به‌رهه‌م هێناوه‌، كه‌ شايسته‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌، نازناوى راگرى ئه‌ده‌بى كوردى لێبنرێت".

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە